پۆلیسی سلێمانی له ڕاگهێندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌را تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه هه‌ستاوه به ساخته‌كردنی مۆری كوشتارگه‌كان .
له ڕاگهێندراوهكهجدا هاتووه: له‌سه‌ر سكاڵای لیژنه‌كانی قایمقامیه‌ت مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌را تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه هه‌ستاوه به ساخته‌كردنی مۆری كوشتارگه‌كانی سلێمانی و له فرۆشگاكه‌ی خۆیدا به‌كاری هێناوه بۆ ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی كه خۆی سه‌ری بڕیون و خستویه‌تیه بازاڕه‌وه .
ڕاشگه‌یاندووه: له‌ئێستادا تۆمه‌تبار ( گ ، ح ، ن ) به‌فه‌رمانی به‌ڕێز دادوه‌ر ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه له گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه و له‌كاتی ده‌ستگیركردنیشیدا ده‌ستگیراوه به‌سه‌ر مۆری ساخته‌و سێ لاكی ئاژه‌ڵدا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.