شه‌وی رابردوو 1-2ی 12/2019، چه‌كدارانی داعش زنجیره‌یه‌ك هێرشی چه‌كدارییان له ناوچه‌كانی باشوری جه‌له‌ولا و نه‌فتخانه و گه‌رمه كرده سه‌ر باره‌گای هێزه عێراقییه‌كان له سوپا و حه‌شدی شه‌عبی، ده‌رئه‌نجام ژماره‌یه‌ك كوژرا و بریندار هه‌یه، به هه‌مان شێوه شه‌وی 29/30/11/2019 دوای ئه‌نجامدانی په‌لامارێك و دانانه‌وه‌ی بۆسه‌یه‌ك له ناحیه‌ی كوڵه‌جۆ، ئه‌فسه‌رێك و دوو كارمه‌ندی ئاسایش شه‌هید بوون، كه یه‌كێكیان (رائد/ سمكۆ عه‌لی) به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی كوڵه‌جۆ بوو.
لهراگهیاندراوێكدا وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه بڵاوی كرده‌وه كه بۆ له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له بارودۆخی ناوچه‌كه و لێكۆڵینه‌وه له جوڵه و بزاوته‌كانی چه‌كدارانی داعش و هه‌روها بۆ به‌شداربوون له پرسه‌ی ئه‌و سێ شه‌هیده‌ی ئاسایش، قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به یاوه‌ری شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه و شاندێكی باڵای سه‌ربازی گه‌یشته ناوچه‌كه.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.