سادق عه‌تیه، شاره‌زای كه‌شناسی عێراقی له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌سره له هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆری كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك بڵاوی كرده‌وه كه "به‌فر و سه‌رما و باران به‌ڕێوه‌یه و له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاستی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه
سادق عه‌تیه، شاره‌زای كه‌شناسی عێراقی راشیدهگهێنێت ، نزمه پاڵه‌په‌ستۆی جه‌مسه‌ریی كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه كاریگه‌ریی خۆی ده‌نوێنێ و پێشبینیی ده‌كرێت سه‌رما و بارانبارین ناوچه‌كانی عێراق و سووریا و توركیا و كوه‌یت و باكووری سعوودیه‌ش بگرێته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه كه شه‌پۆله‌كه بارسته هه‌وایه‌كی زۆر ساردی له‌گه‌ڵ ده‌بێت و ده‌بێته هۆی دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما، له ناوچه به‌رزاییه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك به‌فر ده‌بارێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.