له‌میانی یاریه‌كانی گه‌ری چوارده‌هه‌می خولی ئیتالیا یانه‌ی ئینته‌ر له‌سه‌ر یاریگای سان سیرۆ سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی سپال تۆماركرد، له‌ده‌ستپێكی یاریه‌كه‌و دوای تێپه‌ربوونی شانزه خولهك لاوتارۆ مارتینیزی گۆلی پێشكه‌وتنی بۆ ئینته‌ر تۆماركرد، گوشاره‌كانی ئینته‌ر بۆ سه‌ر گۆلی تیپی میوان به‌رده‌وامبوو تا له‌خوله‌كی چل‌و یه‌ك لاوتارۆ مارتینزی گۆلی دووه‌می بۆ ئینته‌ر به‌ده‌ست هێنا، گێمی یه‌كه‌م به‌دوو گۆڵی بێ وه‌ڵام له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئینته‌ر بوو
له‌گێمی دووه‌م یانه‌ی سپال ریزه‌كانی خۆی باشتر رێكخسته‌وه تا له‌خوله‌كی په‌نجا ماتیا فالۆتی گۆلێكی بۆ تیپی میوان تۆماركرد، به‌مجۆره یاریه‌كه تاكۆتایی به‌دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌گۆلێك به‌سه‌ركه‌وتنی یانه‌ی ئینته‌ر بهكۆتاهاتووو كۆی خاڵه‌كانیشی بووه سی و حه‌وت خاڵ،
به‌مجۆره یانه‌ی ئینته‌ر به‌سوود وه‌رگرتن له‌به‌رامبه‌ر بوونی یۆڤنتۆس به‌جیاوازی ته‌نیا یه‌ك خاڵ هاته پێشه‌نگی ریزبه‌ندی و یۆڤنتۆسیش له‌خانه‌ی دووه‌مه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.