له‌میانی یاریه‌كانی گه‌ری چوارده‌هه‌می خولی كالچۆ یانه‌ی یۆنتۆس له‌سه‌ر یاریگای ئه‌لیانز ستادیۆم تۆرینۆ میوانداری یانه‌ی ساسۆلۆی كرد، یاریه‌كه به‌دوو گۆل یه‌كسان بوون به‌كۆتاهات
له‌گێمی یه‌كه‌م خانمه پیره‌كه تونی بهگۆلی یاریزان لیۆناردۆ بۆنۆچی له‌یاریه‌كه پێش بكه‌وێت، له‌به‌رامبه‌ردا ساسۆلۆ خۆی به‌ده‌سته‌وه نه‌داو توانی سیێ خولهك دوای ئه‌و گۆڵه جیرمی بۆگا گۆڵی به‌رامبه‌ر بوونه‌وه‌ی بۆ ساسۆلۆ تۆماركرد، گێمی یه‌كه‌م به‌یه‌كسان بوون به‌گۆلێك به‌كۆتاهات، له‌گێمی دووه‌م و له‌ده‌ستپێكی ئه‌و گێمه دوور لهپێشبینیهكان فرانشیسكۆ كابۆتۆ گۆلی دووه‌می بۆ تیپی میوان تۆماركرد
دوابه‌دوای ئه‌و گۆڵه یۆڤنتۆس زۆر هه‌ولی دا ئه‌نجامی یاریه‌كه بگۆرێت، تا له‌خوله‌كی شهستو هه‌شت ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی كریستیانۆ رۆناڵدۆ توانی به‌لێدانی سزا گۆڵی دووه‌م بۆ خانمه پیره‌كه تۆمار بكات
به‌مجۆره یانه‌ی یۆڤنتۆس جارێكی دیكه توانی پارێزگاری بكاتوو خۆی له‌شكست به‌دوور بخات، به‌م ئه‌نجامه كۆی خاڵه‌كانی یۆڤنتۆس بووه سی و شه‌ش خاڵ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.