له درێژه‌ی سه‌ردانه‌كانی بۆ لای پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی باره‌گای یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له شاری هه‌ولێر ده‌كات و له‌باره‌ی پاراستنی یه‌كڕیزی نێو ماڵی كورد و درووستكردنی یه‌كده‌نگی و یه‌كهه‌ڵوێستی به تایبه‌تیش یه‌كڕیزی و یه‌كده‌نگی كورد له به‌غدا، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای یه‌كگرتووی ئیسلامی گفتوگۆ ده‌كات.
هه‌فته‌ی ڕابردووش نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ هه‌مان مه‌به‌ست له شاری سلێمانی سه‌ردانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان كرد و له شاری هه‌ولێریش سه‌ردانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان و له هاوینه‌هه‌واری پیرمامیش سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستانی كرد.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.