نابێت شۆفێران وه‌كو شاعیرێك سه‌یری ته‌م بكه‌ن و واتێبگه‌ن كه ته‌نها جه‌وێكی ڕۆمانسیان بۆدروست ده‌كات، چونكه مه‌ترسیدارترین كه‌ش بۆشوفێری كردن ته‌مه كه ده‌بێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی بینینی ئاسۆیی.
بۆیه ده‌بێت له كه‌شی ته‌ماویدا ئه‌م خاڵانه په‌یره‌و بكه‌ن
- لێخۆرین به‌خێراییه‌ك بكه‌ن كه زۆر كه‌متر بێت له‌ڕۆژانی ئاسایی وه كه‌متر بێت له‌و خێراییه‌ی كه دیاریكراوه به‌هێماكانی هاتووچۆ، چونكه ئه‌م خێراییه دیاریكراوه بۆكه‌شی ئاساییه نه‌وه‌ك بۆ كه‌شی ته‌ماوی.
- بۆ هه‌میشه له‌كاتی رۆژیش گلۆپه‌كانی ته‌م وه گلۆپه نزمه‌كان دابگیرسینن چونكه له‌شۆفێری چه‌ند گرنگه كه ببینیت ئه‌وه‌نده‌ش گرنگه كه‌بینراو بیت.
- له هیچ كاتێك نابێت هه‌وڵبدریت شوفیران له‌شۆڵده‌ر وقه‌راغی ریگا نزیك بنه‌وه، به‌ڵكو ده‌بێت له ناوه‌ندی ڕێگایه‌كان بڕۆن به‌تایبه‌تی له‌ڕێگاكانی ده‌ره‌وه چونكه له‌و حاڵه‌تانه ده‌رچوون به به‌رده‌وام له‌ڕێگا ئه‌گه‌ری ده‌بێت.
- نابێت هه‌وڵی تَێپه‌ڕاندن بدرێت به‌تایبه‌تی له‌ڕێگا تاكسایده‌كان چونكه ئۆتۆمبیلی هاتووچۆ له‌دیوه‌كه‌ی تری شه‌قام له‌م حاله‌ته بینراو نابێت وه ئه‌گه‌ری خۆپیاكیشان پیی دروست ده‌بێت.
- له‌حاڵه‌تی تێكچوونی ئۆتۆمبیل یان چاوه‌ڕێكردن نابێت به‌هیچ شیوه‌یه‌ك ئۆتۆمبیل له‌سه‌ر شه‌قام بمێنێته‌وه به‌ڵكو ده‌بێت ببریته ده‌ره‌وه‌ی شه‌قام چونكه مانه‌وه‌ی له‌سه‌ر ڕێگا ده‌بێته هۆی خۆپیاكیشان پێی له‌لایه‌ن شۆفێرانی تره‌وه به‌هۆی كه‌می ئاستی بینین.
- له‌كاتی پێچ كردنه‌وه به‌ر له‌پێچ كردنه‌وه به‌مه‌ودایه‌كی باش ده‌بێت ئاماژه‌كان دابگیرسێنرێت بۆئه‌وه‌ی بینراو بێت له‌لایه‌ن شوفێرانی دواوه‌وه توشی پێكدادان نه‌بنه‌وه له‌گه‌ڵت
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر
2019/12/3
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.