راگه‌یاندنى لێژنه‌ى ئۆلۆمپى هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه ، كه به‌ئاماده‌بوونى سه‌رۆك و جێگرانى سه‌رۆك و ئه‌مینداری گشتى و ئه‌ندامانى ده‌سته‌ى راپه‌راندن كۆبوونه‌وه‌ى مه‌كته‌بی ته‌نفیزی لێژنه‌ى ئۆلۆمپى هه‌رێمی كوردستان به‌رێوه‌چوو
راشیدهگهیهنن ، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌م بریارانهى خواره‌وه ده‌ركرا:
1- پێكهێنانى لێژنه‌یه‌ك بۆ دارشتن و نووسینه‌وه‌ى كۆمه‌ڵێك رێسا و رێنمایی و ئاماده‌كردنى پلانى ساڵانه‌ى لێژنه‌ى ئۆلۆمپى و سه‌ردانى كردنى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ راپه‌راندنى كاره یاسایی و كارگێرێیهكانى ئۆلۆمپى
2 - ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه‌ى ده‌سته‌ى گشتى لێژنه‌ى ئۆلۆمپى هه‌رێمی كوردستان له‌رێكه‌وتى 22 ى 12ى 2019 له‌شاری هه‌ولێر ، به‌مه‌به‌ستى خوێندنه‌وه‌ى و په‌سه‌ندكردنى كاره كارگێری و داراییه‌كانى ئۆلۆمپى بۆ ساڵی 2019 و خۆ ئاماده‌كردن بۆ ساڵی داهاتوو
3- پێكهێنانى لێژنه‌یه‌ك بۆ به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه له‌و كێشانه‌ى كه‌له‌هه‌ندێك یه‌كێتى وه‌رزشى رووی داوه به‌مه‌به‌ستى ئاماده‌كردنى پێشنیاری پێویست بۆ لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.