Erbil 38°C دووشەممە 18 ئایار 18:51

لێژنه‌ى کاروباری پێشمه‌رگه‌: راپۆرتی ئامادەکراو لەسەر شەهیدبوونی 2 پێشمەرگەی هێزەکانی 70 خوێندرایەوە

لێژنه‌ى كاروباری پێشمه‌رگه‌ كۆبۆوه‌ و باس لە چاکسازییەکان و هەبوونی شەفافییەت کرا لەناو هێزەکانی پێشمەرگەدا كرا
کوردستان TV
100%


 لیژنەی کاروباری پێشمەرگە له‌ په‌رله‌مانى كوردستان بە سەرپەرشتی رێڤینگ هروری سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی بڕیاردەر و ژمارەیەک لە ئەندامان و راوێژکارانی لیژنەکە کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی هێزەکانی پێشمەرگە کراو داواکاری و کێشەکانی هێزەکانی پێشمەرگە تاووتوێ کرا، هەروەها سەرجەم ئەو نوسراوانەی کە لەلایەن سەرۆکایەتییەوە ئاراسته‌ی لیژنه‌كه‌ كرابوون گفتوگۆیان لەسەر کرا، هاوکات راپۆرتی ئامادەکراو لەسەر شەهیدبوونی 2 پێشمەرگەی هێزەکانی 70 خوێندرایەوە.
لە تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەدا ، باس لە چاکسازییەکان و هەبوونی شەفافییەت کرا لەناو هێزەکانی پێشمەرگەدا.
لە کۆتاییدا هەریەک لە ئەندامان و راوێژکاران راو و پێشنیازی خۆیان خستەڕوو و بڕیاردرا بە راپۆرتێک سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان لە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە ئاگادار بکەنەوە.

شوان عةزيز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.