نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی شۆفێری و زیادكردنی پێبژاردنی به‌سه‌رچوونی مۆڵه‌ته‌كه ده‌نگۆیه‌كی زۆری له نێو شۆفێران دروستكردوه ، وته‌بێژی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ره‌تیكرده‌وه روسوماتی نوێكردنه‌وه زیادكرابێت به‌ڵكو ته‌نها پێبژاردن غه‌رامه‌ی به‌سه‌رچوونی مۆڵه‌ته‌كه له‌لایه‌ن هاتوچۆی گشتی هه‌رێمه‌وه زیادكراوه.
ڕائیدی هاتوچۆ كاروان محه‌مه‌د وته‌بێژی هاتوچۆی سلێمانی به‌پێگه‌ى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی سلێمانى راگه‌یاند كه "بڕی ٣٠ هه‌زار دینار وه‌ك پێبژاردن (غه‌رامه) له‌به‌رامه‌ر به‌سه‌رچونی مۆڵه‌تی شۆفێری له‌هاوڵاتییان وه‌رده‌گیرێت‌و ئه‌و بڕیاره‌ش له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی هاتوچۆی هه‌رێمه‌وه گشتاندانی پێكراوه".
وته‌بێژی هاتوچۆی سلێمانی ئه‌وه‌شی ڕونكرده‌وه‌ته‌وه كه ، نرخی نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی شۆفێری نه‌گۆڕاوه‌و وه‌ك خۆیه‌تی، ئه‌وه‌ی زیادكراوه پێبژاردنی سه‌رپێچی به‌سه‌رچونی مۆڵه‌ته‌كه‌یه، ئه‌وه‌شی وت:"پێشوتر ١٥ هه‌زار وه‌رده‌گیرا له‌شۆفێران له‌به‌رامبه‌ر به‌سه‌رچونی مۆڵه‌تی شۆفێریدا، به‌ڵام ئێستا به‌بڕیاری هاتوچۆی گشتیی هه‌رێم ئه‌و نرخه كراوه به ٣٠ هه‌زار دینار".
وته‌بێژی هاتوچۆی سلێمانی راشیگه‌یاندووه كه "بۆ كار ئاسانیكردنی هاوڵاتییان، ئه‌گه‌ر مۆڵه‌ته‌كه‌یان دوو مانگی مابێت بۆ به‌سه‌رچون، ئێمه بۆیان نوێده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌وكه‌سانه‌شی ده‌یانه‌وێت بچنه ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌و مۆڵه‌ته‌كه‌یان بكه‌ن به‌نێوه‌ده‌وڵه‌تی شه‌ش مانگیشی مابێت بۆ به‌سه‌رچون نوێی ده‌كه‌ینه‌وه".
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.