ڕۆژی سێشه‌ممه 3ـی 12ـی 2019 له سه‌لاحه‌ددین سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی پێشوازی له شاندێكی باڵای ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانیی كوردی سووریا به سه‌رۆكایه‌تیی سعوود مه‌لا سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانیی كوردی سووریا كرد.
له دیدارهكهد بارودۆخی سیاسیی سووریا و دوایین پێشهاته سیاسی و مه‌یدانییه‌كان و ڕۆڵی وڵاتانی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی له دۆخی سووریا تاوتوێ كر.
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا هه‌ردوولا نیگه‌رانیی خۆیان له بوونی هه‌وڵ بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیی ڕۆژئاوای كوردستان و ئازاردان و ئاواره‌كردنی هاووڵاتیانی كورد له لایه‌ن چه‌كداره توندڕۆكانه‌وه، نیشاندا.
په‌یوه‌ست به ئایینده‌ی سووریا و نه‌خشه‌ڕێگه‌ی لایه‌نه كوردییه‌كان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تهحهددیاتهكان و مسۆگه‌ركردنی مافه سیاسییه‌كانی گه‌لی كورد، سه‌رۆك بارزانی ئامۆژگاریی پێویستی بۆ شاندی میوان خسته‌ڕوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.