Erbil 38°C دووشەممە 18 ئایار 18:51

لیژنه‌ی ده‌سپاکی له‌گه‌ڵ ئه‌نوه‌ر تونسی شاره‌زا له‌بواری ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی کۆبووه‌وه‌

به‌پێویستیان زانی به‌هه‌موو لایه‌ك هه‌وڵبدرێت دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی بنبڕ بكرێت
کوردستان TV
100%


 له‌راگه‌یاندراوێكى لێژنه‌ى ده‌سپاكی له‌په‌رله‌مانى كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ به‌مه‌به‌ستی پێدانی زانیاری و دروستكردنی هه‌ماهه‌نگی، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2019/12/3، به‌سه‌رپه‌رشتیی سه‌عید هه‌ركی جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌كه‌ پێشوازیى كرد له‌ ئه‌نوه‌ر تونسی شاره‌زا له‌ بوارى ڕووبه‌رووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌گرتووه‌كان و شاندێكی ده‌سته‌ی ده‌سپاكیی هه‌رێمی كوردستان.


راشیده‌گه‌یه‌نن ، له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه‌ له‌هۆڵی لیژنه‌ به‌ڕێوه‌چوو ئه‌ندامانی لیژنه‌ كورته‌یه‌كیان سه‌باره‌ت به‌ كارو چالاكییه‌كانی لیژنه‌كه‌و هه‌نگاوه‌كانی ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵییان له‌ هه‌رێمی كوردستان باسكردو دروستكردنی په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی و ئاڵوگۆڕی زانیارییان به‌گرنگ زانی و سوپاسی سه‌ردانه‌كه‌یان كردن.

لێژنه‌ى ده‌سپاكی له‌په‌رله‌مانى كوردستان بلاویشى كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ شاندی میوان سوپاسی گرنگی پێدان و هه‌وڵه‌كانی لیژنه‌كه‌یان كرد كه‌ له‌ماوه‌ی كاركردنیاندا هه‌نگاوی باشیان ناوه‌و چاودێرێكی باشبوونه‌ له‌سه‌ر كۆی گشتیی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن و كاری مه‌یدانی و به‌دواداچوونی كردارییان كردووه‌و به‌پێویستیان زانی به‌هه‌موو لایه‌ك هه‌وڵبدرێت دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی بنبڕ بكرێت و خۆشحاڵیی خۆشیان ده‌ربڕی به‌وه‌ى كه‌ سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان به‌ ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ له‌هه‌وڵی جدیدان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌و كۆتایهێنان به‌م دیارده‌یه‌و به‌ڵێنی هه‌موو هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌كاندا بۆ نه‌هێشتنی ئه‌م دیارده‌یه‌.


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.