حه‌سه‌ن روحانی، سه‌رۆكی ئێران ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بۆ یه‌كه‌مین جار نامه نهێنییه‌كانی ئه‌مریكا له‌باره‌ی داواكاری و دانووستاندن ئاشكرا ده‌كات.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی ئێرنا، روحانی له‌میانه‌ی وتارێكیدا به بۆنه‌ی رۆژی جیهانی خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌تییه‌كان رایگه‌یاند: ئه‌و نامانه‌ی ئه‌مریكا له رێگای كه‌ناڵه تایبه‌ته‌كان له پێناو گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ ئێران ره‌وانه‌ی ده‌كات، زۆر جیاوازتره له‌و دروشمانه‌ی كه به‌ئاشكرا ده‌ریده‌بِرێت، ئه‌و ئه‌ورپیانه‌شی كه رۆڵی نێوه‌نگیری ده‌بینن ئه‌مه باش ده‌زانن.
گوتیشی: ئه‌مریكا له‌میانه‌ی فشاره ئابوورییه‌كان پلانی ئه‌وه‌ی دانابوو ئێران به‌چۆكدا بهێنێت، به‌ڵام ئێمه بارودۆخه سه‌خته‌كه‌مان تێپه‌ڕاندو سه‌ركه‌وتین.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه / سپۆتنیك
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.