له رێوڕه‌سمێكدا به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خه‌ڵاتی رێزلێنانی به ژماره‌یه‌ك خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت به‌خشی.
له رێوره‌سمه‌كه‌دا كوێستان محه‌مه‌د، وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی له حكوومه‌تی هه‌رێمی گوتی: ئێمه وه‌كو وه‌زاره‌ت له پلانماندایه كار بكه‌ین بۆ باشكردنی بارودۆخی ژیان و گوزه‌رانی خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا پێشنیازمان كردووه كه كه‌مئه‌ندامان له رسوماتی خوێندن ببه‌خشرێن، هه‌روه‌ها به‌خشینیان له نه‌خۆشخانه حكوومییه‌كان و به‌خشینیان به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا ٥٠ له نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌كان.
گوتیشی: كارمانكردووه له‌سه‌ر وه‌رگرتنی تێبینی ده‌رباره‌ی ھه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای ژماره ٢٢ی ساڵی ٢٠١١ تایبه‌ت به كه‌مئه‌ندامان، ھه‌روه‌ھا توانیوومانه به‌و توانسته لاوازه‌ی له‌به‌رده‌ستدایه خزمه‌تی زیاتر پێشكه‌ش به خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌تییه‌كان بكه‌ین و سه‌رجه‌م ئه‌م كارانه‌ش ئه‌ركی سه‌رشانی ئێمه‌یه.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، كوێستان محه‌مه‌د گوتیشی: بۆ یه‌كه‌مجاره له كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كه خاڵێك تایبه‌ت كراوه به خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌تییه‌كان بۆ به‌زركردنه‌وه‌ی توانا و به‌ڕێوه‌بردنی وڵات و ئه‌مه‌یش ئومێدبه‌خشه بۆ ئه‌وه‌ی خاوه‌ن پێداویستییه‌كان زیاتر خزمه‌تی وڵات بكه‌ن و دواڕۆژێكی پڕشنگداریان ھه‌بێت.
هاوكات وه‌رگێڕێك به زمانی ئاماژه كه تایبه‌ت به نابیستان بوو، كۆی رێوڕه‌سمه‌كه‌ی بۆ به‌شێكی ئاماده‌بووان گواسته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش گوێیان له بڕگه و بابه‌ته‌كانی رێوڕه‌سمه‌كه به‌شداربن.
له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا چه‌ندین گۆرانی و سروود پێشكه‌ش كران و دواتر وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رێزلێنانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی به‌سه‌ر سه‌ندیكا و كۆمه‌ڵه و رێكخراوه‌كانی تایبه‌ت به خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌تییه‌كان و ژماره‌یه‌ك خاوه‌نپێداویستی تایبه‌ت دابه‌ش كرد.
رۆژی سێی كانوونی یه‌كه‌می هه‌موو ساڵێك به رۆژی جیهانی خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌تییه‌كان ده‌ستنیشانكراوه كه تیایدا چالاكی جۆراوجۆر به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.