ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2019/12/3، د.ڕێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌یاوه‌ریی شاندێكی لیژنه‌ی ڕۆشنبیریی په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌ردانی وه‌زاره‌تی رۆشنبیرى و لاوانی حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستانی كرد به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له كۆنفڕانسی (یه‌كسانیی جێنده‌ری ئه‌ركی هه‌مووان)و له‌لایه‌ن حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید وه‌زیری رۆَشنبیری و د.سالار عوسمان بریكارى وه‌زیر و په‌خشان زه‌نگه‌نه ئه‌مینداری گشتیی ئه‌نجوومه‌نی باڵای كاروباری خانمان پێشوازیی لێكرا.
له كۆنفڕانسه‌كه‌دا كه له هۆڵی پێشه‌وا له وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری ولاوان به‌ڕێوه‌چوو، وتاری كردنه‌وه‌ی كۆنفڕانس له‌لایه‌ن د.سالار عوسمان بریكارى وه‌زیرى رۆشنبیرى پێشكه‌ش كرا‌و تیایدا باسی گرنگیی كۆنفڕانسه‌كه‌ی كرد، پاشان كورته فیلمی سینه‌مایی (له سوراییدا) له‌سیناریۆ و ده‌رهێنانی هونه‌رمه‌ند ده‌وه‌ن نه‌وزاد نمایش كرا.
ئامانج له به‌ستنی ئه‌و كۆنفڕانسه بۆ گفتوگۆكردن بوو له‌سه‌ر دۆخی جێنده‌رى له‌ناو وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان و چۆنیه‌تیی به‌دیهێنانی یه‌كسانیی جێنده‌ری له‌ناو هه‌یكه‌لی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كان و هه‌روه‌ها كاركردن بۆ دانانی پلانێكی ستراتیژی بۆ ڕه‌نگدانه‌وه‌ی یه‌كسانی له‌كارو چالاكییه‌كانی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیریدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.