Erbil 38°C ھەینی 20 شوبات 17:59

فەرماندەیەکی سەربازیی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق کاندیده‌

ناوى فەریق روکن عەبدولوەهاب ساعدی یه‌
کوردستان TV
100%

حەنین قەدۆ، پەرلەمانتاری هاوپەیمانیی فەتحی سه‌ربه‌ میلیشیاکانی حەشدی شەعبی لە پەرلەمانی عێراق، راگەیاند" فەریق روکن عەبدولوەهاب ساعدی، دیارترین کاندیدە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق.

حەنین قەدۆ هەروەها رایگەیاند" زۆرینەی کوتلە شیعییەکان پشتگیریی ئەو فەرماندە سەربازییە دەکەن بۆ وه‌رگرتنى پۆستى سەرۆک وەزیرانی عێراق.

فەریق روکن عەبدولوەهاب ساعدی تەمەنى 56 ساڵه‌و پێشتر فەرماندەی هێزەکانی دژەتیرۆری عێراق بووه‌ و بە فەرمانی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئەوکاتی عێراق، لە پۆستەکەی لادرا و گوازرایەوە بۆ ناو وەزارەتی بەرگری عێراق.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.