Erbil 38°C ھەینی 20 شوبات 18:00

ئەنجومەنی نوێنەران بۆ گفتوگۆکردن لەسەر یاسای هەڵبژاردنەکان کۆبووه‌وه‌

پەرۆشن بۆ دەركردنی یاسایەك خواستی گەلی عێراق لە خۆبگرێت
کوردستان TV
100%


ئەنجومەنی نوێنەران بەردەوامە لە كۆبوونەوەكانی بۆ گفتوگۆكردن لەسەر یاسای هەڵبژاردنەكان.

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران كربونەوەیەكی فراوانی رێكخست كە هەر یەك لە جێگرانی و سەرۆكی فراكسیۆنەكان و شارەزایانی لە خۆگرتبوو بە ئامادەبوونی جێگری نوێنەری ئەمینداری گشتی نەتەوەیەكگرتوەكان لە عێراق و تیمی یاریدەدەری سەر بە رێكخراوە نێوەدەوڵەتیەكە، ئەوەش لە چوارچێوەی زنجیرەیەك كۆبونەوەی بەردەوام بۆ گفتوگۆكردن سەبارەت بە یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران.

بەرێزیان ڕایگەیاند: پەرۆشن بۆ دەركردنی یاسایەك خواستی گەلی عێراق لە خۆبگرێت، و مەودای بەشداریكردن فراوان بكات، و متمانە بۆ دەنگدەر بگەرێنێتەوە، ئاماژەی بەوەش كرد بەشداربوونی شارەزایانی عێراقی و نێودەوڵەتی لە نەتەوەیەكگرتوەكان پەرۆشی ئەنجومەنی نوێنەران دەردەخات بە دەركردنی سیستمێكی هەڵبژاردنی دادپەروەر و بونی مەرجی هونەری تیایدا لەسەر ئاستی ئەو پێشنیارانەی خروانەتەڕوو، تەئكیدیشی كردەوە ئەو گفتوگۆیانە رێگە خۆش دەكەن بۆ دەركردنی بڕیارێكی سیاسی كە هاوتەرێب بێت لەگەڵ قۆناغی ئێستای عێراق و داواكاری خۆپیشاندەران.

بەشداربوانی كۆبوونەوەكەش ئەو بەربەستانەیان خستەڕوو كە پرۆسەی هەڵبژاردن پیایاندا تێپەڕی لە ساڵای ڕابردوودا، تەئكیدیان كردەوە لەسەر گرنگی نوێكردنی تۆماری دەنگدەران بە پێی سەرژمێری دانیشتوان لە سەرتاسەری عێراق.

تیمی هاریكاری هەڵبژاردنی سەر بە نەتەوەیەكگرتوەكانیش پێشنیارێكیان خستەڕوو دەرحەق بە سیستمی هەڵبژاردن لە جیهاندا، و روونیانكردەوە كە عێراق پێویستی بە تایبەتمەندییە لە چەند شار و قەزایەكی تایبەت بە ئاوارەكان هەیە، ئامادەییشیان نیشاندا بۆ پێشەكەش كردنی هاریكاری هونەری و زیادكردنی ژمارەی شارەزایانیان.

هەر لە كۆبونەوەكەدا میوانداری فراوان بۆ كادری هونەری لە كۆمسیۆن رێكخرابوو، ئەوانیش توانای هونەریان خستەڕوو لەگەڵ پێداویستیەكانی سیستمی هەڵبژاردنی نوێ و پشتیوانی هونەری تایبەت بە پرۆسەی هەڵبژاردن لە ژمارەی دانیشتوان و نوێكردنەوەی توۆماری دەنگدەران.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.