پێش كەمێك میدیاكانی عێراق بڵاویان كردەوە، كه ئەمشەو هێرشێكی مووشەكی كرایە سەر بنكەی سەربازیی ئەمریكا لە ناوچەی عەین ئەسەدی ڕۆژئاوای شاری ئەنبار، كە گه‌وره‌ترین بنكه‌ی سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكایە له عێراق.
بە پێی زانیاریە سەرەتاییەكان، پێنج مووشه‌ك له بنكه‌ی سه‌ربازیی عه‌ین ئه‌سه‌د كەوتووەتە خوارەوە، تا ئێستا زیانەكانی نەزاندراوە.
میدیاكانی عێراق بڵاویان كردەوە، كە پێنج مووشه‌كەكە له‌ناو بنكه سه‌ربازییەكەدا كەوتوونەتە خوارەوە و هێشتا جۆری مووشه‌كه‌كان نەزاندراوە و باس لە كەوتنەوەی زیانی گیانی و ماڵییش نەكراوە.
بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د له رۆژئاوای پارێزگای ئه‌نباری ڕۆژئاوای عێراق و سەر سنووری سووریایە، گه‌وره‌ترین بنكه‌ی سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكایە له عێراق، لە سەردانە لەناكاوەكەی مانگی رابردوویدا بۆ عێراق، مایك پێنس جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا سەردانی ئەو بنكەیەی كرد، هەروەها دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمریكاش لە سەردانە تاقانەكەیدا بۆ عێراق، تەنها سەردانی ئەم بنكەیەی كردبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.