وهزارهتى ئهوقاف و كاروباری ئاینى ههرێمی كوردستان بڵاوی كردهوه كهلهسهر پێشنیاری وەزارەت دوای ئاراستە کردنی نوسراوی فەرمی بەژمارە ١٥٣ لە رێکەوتی ١٤⁄١٠⁄٢٠١٩ بۆ وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بەمەبەستی دروست کردنی ھەماھەنگی بۆ بنەبر کردنی دیاردەی (نوشتەو سحرو جادو دەرکردنی جن ) کەلەلایەن ھەندی کەسی بەرژەوەندی خوازو دوور بەھای کۆمەڵایەتی و ئایینی پیرۆزی ئیسلام، سۆزی خەڵک دەقۆزنەوە
وەزارەتی ناوخۆ حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەنوسراوی فەرمی ژمارە ٢١٦٨٩ لەرێکەوتی ١⁄١٢⁄٢٠١٩ وەڵامی وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی دایەوە تیایدا
فەرمانی بەبەرێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی ھەرێم کردوە کەبەھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی کاری پێویست بۆ نەھیشتنی ئەم دیاردە ئەنجام بدەن.
بنەبرکردنی ئەم دیاردەیە یەکێکە لە خاڵەکانی بەرنامەی کاری وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان

دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.