په‌رله‌مانی كوردستان كۆبۆوه‌و تاوتوێی چه‌ند پرسێك ده‌كات كه گرنگترینیان پێداچوونه‌وه‌یه به‌یاسای به خاوه‌نكردنی ئه‌و زه‌وییانه‌ی له سنووری شاره‌وانییه‌كان زێده‌ڕۆییان له‌سه‌ركراوه.
به‌پێی كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه له ته‌وه‌ری یه‌كه‌می كۆبونه‌وه‌كه‌دا ده‌نگدان له‌سه‌ر پێداچوونه‌وه به چه‌ند مادده و بڕگه‌یه‌كی یاسای ژماره ٣ی ساڵی ٢٠١٩ یاسای به‌خاوه‌نكردنی ئه‌و زه‌وییانه‌ی له سنووری شاره‌وانییه‌كان زێده‌ڕۆییان له‌سه‌ركراوه له ھه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامده‌درێت كه به بڕیاری ژماره ٤ی ساڵی ٢٠١٩ی سه‌رۆكایه‌تیی ھه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر داوای وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه بۆ په‌رله‌مان.
وه‌ك له كارنامه‌كه‌دا هاتووه له ته‌وه‌ری دووه‌می كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسای مادده‌ھۆشبه‌ره‌كان و كارتێكاره عه‌قڵییه‌كان له ھه‌رێمی كوردستان-عێراق ده‌كرێت، به‌پێی حوكمی بڕگه‌ی چواره‌می مادده‌ی ٨٠ و ماده‌ی ٨١ و بڕگه‌ی یه‌كه‌م ی مادده‌ی ٨٣ له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
له ته‌وه‌ری سێیه‌می كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بیرۆكه‌ی په‌رله‌مانتار له‌نجه ئیبراهیم دزه‌یی په‌یوه‌ست به به‌رزڕاگرتنی رۆژی جیهانی قوربانییانی جینۆساید ده‌خرێته‌ڕوو، دواتریش له ته‌وه‌ری چواریه‌می كۆبوونه‌وه‌كه‌دا خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازه‌یاسای ریكلامی بازرگانی له هه‌رێمی كوردستان، ده‌كرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.