ڕێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه كه مامۆستایه‌كی زانكۆ له‌لایه‌ن ده‌زگای دادوه‌ریی شاری بۆكانه‌وه حوكمی به‌ندكرانی به سه‌ردا سه‌پا.
له بڵاوكراوه‌كه‌دا هاتووه: دكتۆر ڕه‌شید كورمانج له‌لایه‌ن لقی 101ی دادگای تاوانه‌كانی شاری بۆكان حوكمی 5 ساڵ به‌ندكرانی به سه‌ردا سه‌پاوه.
به گوته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار، ئه‌و حوكمه به تۆمه‌تی هاوكاری كردنی یه‌كێك له حیزبه كوردستانییه‌كانی دژبه‌ری حكوومه‌تی ئێران و بێ ڕێزی به ڕێبه‌ری ئێران به سه‌ر ناوبراودا سه‌پاوه.
دوای ئه‌وه‌ی ڕه‌شید كورمانج تانه‌ی له‌و بڕیاره داوه، په‌روه‌نده‌ی ناوبراو به مه‌به‌ستی چاوپێخشاندنه‌وه ڕوانه‌ی دادگای پێداچوونه‌وه كراوه.
شایه‌نی باسه د.ره‌شید كرمانج ناسراو به ڕۆژ كورمانج كوڕی عه‌بدوڵڵا مانگی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ به تۆمه‌تی چالاكی سیاسی و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ حیزبه كوردستانییه‌كانی دژبه‌ری ئێران ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو.
ناوبراو له دایك بووی ساڵی 1973یه و دكتۆرای له زمان ناسی هه‌یه و ماوه‌ی چه‌ند ساڵ له زانكۆی سۆرانی باشووری كوردستان وانه‌ی وتووه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.