به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له ناوه‌ڕاستی شاری به‌غدا، به‌هۆی هێرشێكه‌وه 9 كارمه‌ندی هێزه ئه‌منییه‌كان بوونه قوربانی.
له‌م باره‌یه‌وه فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو له ناوه‌ڕاستی شاری به‌غدا، له به‌ربه‌ستێكی ئه‌منی نزیك بانكی ناوه‌ندی له شه‌قامی ره‌شید به نارنجۆك هێرشیان كرده سه‌ر هێزێكی ئه‌منی و به‌هۆی هێرشه‌كه‌شه‌وه 9 كارمه‌ندی هێزه ئه‌منییه‌كان بریندار بوون كه دۆخی ته‌ندروستی 4 له برینداره‌كان ناجێگیره.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.