له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك كه پێشتر له لایه‌ن چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعشه‌وه له كه‌ركووك چێنرابوو، كه‌سێك كوژرا و دووی دیكه‌ش برینداربوون.
عه‌لی كه‌مال، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی كه‌ركووك، له لێدوانێكیدا ، باسی له‌وه كرد، بۆمبێك كه له‌سه‌ر پردێك له نێوان شارۆچكه‌ی دوبز و ناحیه‌ی زاب باشووری شاره‌كه چێنرابوو، ته‌قیوه‌ته‌وه.
عه‌لی كه‌مال باسی له‌وه كرد كه له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبه‌كه كه‌سێكی مه‌ده‌نی كوژرا و دووی دیكه‌ش برینداربوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.