د. ئه‌حمه‌د سه‌فار، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی داراییی په‌رله‌مانی عێراق، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان راگه‌یاند ، ڕێككه‌وتن له نێوان هه‌ردوو حكوومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا له‌باره‌ی بودجەوە كراوه و بڕیاره سبه‌ی، یان سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه له په‌رله‌مان وه‌كو خۆی په‌سه‌ند بكرێت، بۆیه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین، کە وه‌كو خۆی په‌سه‌ند بكرێت.
د. ئه‌حمه‌د سه‌فار راشیگه‌یاند ، پێویسته ڕێككه‌وتنێكی سیاسی بكرێت و كوتله‌كان و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی ڕازی بكه‌ین، ده‌نگ به‌و ڕێككه‌وتنه بدەن، بۆیه بڕیاره وه‌ڤدێكی سیاسیی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا بكات بۆ ڕازیكردنی كوتله‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنه‌كه وه‌كو خۆی جێبه‌جێ بکرێت، چونكه ئه‌وه‌ی ده‌درێته هه‌رێم مافی ده‌ستووریی هه‌رێمه و هیچی زیاده نه‌دراوه بە هه‌رێم و هه‌ندێك پێیان وایه ئه‌مه حكوومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ره و بەشی زیاده به هه‌رێم دراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.