Erbil 38°C دووشەممە 18 ئایار 14:26

کاره‌بای سلێمانى: تائێستا 20 هەزار پێوەری زیرەکی کارەبا بەستراوە

كاره‌بای سلێمانى: رۆژانە نزیكەی 900-1000 پێوەری زیرەك دەبەسترێت
کوردستان TV
100%


لەپارێزگای سلێمانی لەدوای جێبەجێكردنی پرۆژەی پێوەری زیرەكی كارەبا تا ئێستا 20 هەزار پێوەر لەگەرەكەكانی بەكرەجۆو قولەرەیسی و راپەڕین بۆ ماڵان بەستراوەو لەئێستاشدا رۆژانە نزیكەی 900-1000 پێوەری زیرەك دەبەسترێت.

ئەندازیار سەربەست كەریم دەروێش ئەندازیاری سەرپەرشتیاری پرۆژەكە ئەمرۆ چوارشەممە 4/12/2019 رایگەیاند: لەكۆتایی مانگی 9 كە دەستكراوە بەجێبەجێكردنی پرۆژەی پێوەری زیرەك تائێستا 6 هەزار ئین كلۆژەر (سندوق) لەسەر ستوونەكانی كارەبا لەهەریەك لەگەرەكەكانی بەكرەجۆو قولەرەیسی و راپەڕین بەستراوەو كارەكانیش زۆر بەباشی بەرێوەدەچێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد كە لەئێستاشدا رۆژانە 900-1000 پێوەر دەبەستن و ئێستاش لەگەرەكی راپەڕینی شاری سلێمانی كاردەكەن.

پرۆژەی پێوەری زیرەكی كارەبا یەكێكە لەپرۆژە ستراتیژیەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بۆ بەرەوپێشبردنی كەرتی كارەباو چارەسەركردنی كێشەی كارەباو لەسەرتاسەری هەرێمی كوردستان دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوەو لەپارێزگای سلێمانی پرۆژەكە لەلایەن كۆمپانیایه‌كه‌وە جێبەجێدەكرێت و لەكۆتایی مانگی ئەیلولەوە دەستكراوە بەجێبەجێكردنیەوەو بڕیاریشە پرۆژەكە لەماوەی كەمتر لەدوو ساڵدا تەواو ببێت.


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.