Erbil 38°C دووشەممە 18 ئایار 14:26

پارێزگاری نەینەوا ستایشى هاوکارییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان ده‌کات

پارێزگاری نەینەوا: هه‌رێمى كوردستان هه‌میشه‌ هاوكارى ئاواره‌كانى مووسلى كردووه‌
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە، نەجم جبوری پارێزگاری نەینەوا رایگەیاند" ئاسایشى مووسل باشتر بووه‌و هێزێکی زۆری ئەمنی بەردەوام شاره‌كه‌ ده‌پارێزن.

ناوبراو وتیشى"  نزیکەی یەک ملیۆن هاووڵاتی سنووری نەینەوا پەنایان بۆ هەرێمی کوردستان هێناوه‌ و حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرەڕای زه‌وتكردنى مافەکانی لەلایەن به‌غداوه‌، به‌لام ژیانی ئاوارەکانی لەئەستۆ گرتووه‌و هه‌میشه‌ هاوكارى ئاواره‌كانى مووسلى كردووه‌.

شایه‌نى باسه‌ لە سالى 2014، رێکخراوی تیرۆریستی داعش هێرشی کردە سەر شاری مووسڵ و لە ماوەی چەند رۆژێکى كه‌مدا، تونانى  سوپای عێراق له‌ شاره‌كه‌ ده‌ربكات و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەواو دیالەو سەڵاحەدین و ئەنباری داگیر کرد، كه‌ سه‌ره‌نجام بووه‌ هۆى ئاواره‌بوونى هه‌زاران كه‌س له‌و ناوچانه‌ بۆ هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى هه‌رێمیش باوه‌شى بۆ كردنه‌وه‌و له‌ سایه‌ى ئارامى و ئاسایشى كوردستاندا ئێستا ژیانێكى ئاسوده‌ ده‌گوزه‌رێنن .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.