ئاژانسی "فرانس پرێس"، بلاوى كرده‌وه، كه حەسەن رۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران ئاماده‌ى نیشانداوه بۆ گفتوگۆ كردن لەگەڵ دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی پرسی چەکی ناوکیی ئێران، به‌مه‌رجێ سزا قورسه‌كانى سه‌ر ئێران هه‌لبگیرێن.
تێزانین له‌دوای کشانەوەی ئەمریکا لە رێککەوتننامەی ناوه‌کی و سەپاندنی چەندین سزا بەسەر ئێران‌دا، دۆناڵد ترەمپیى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا هەڕەشەی لە هەموو ئەو وڵات و لایەنانە کرد، کە یان دەبێ بچنە بەرەی ئێران یاخود پابەندی سزاکانی ئەمریکا بن بەسەر ئێران و خۆیان لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو وڵاتە دوور بخه‌نه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.