Erbil 38°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 16:44

ئازاد مسته‌فا به‌ به‌رهه‌می ( با) ئاکرێی پڕکرد له‌ شیعر

كۆمه‌لێك شیعری نوێ له‌ خۆ ده‌گرێت
کوردستان TV
100%

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی رۆشنبیری و هونه‌ری ئاكرێ به‌ هاوكاری بزاڤی رۆشنبری له‌ ئاكرێ له‌ هۆڵی كونفرانسه‌كانی ئاكرێ به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی سیاسی و حكوومی و نووسه‌رو رۆژنامه‌نوس و هونه‌رمه‌ندانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ شاعیری ناسراو ئازاد مسته‌فا نوێترین به‌رهه‌می خۆی به‌ناوی ( با) بڵاو كرده‌وه‌.

شاعیری ناسراو ئازاد مسته‌فا رایگه‌یاند:" ماوه‌یه‌ك بوو كارم له‌سه‌ر ئه‌و به‌رهه‌مه‌ ده‌كرد، كه‌ كۆمه‌لێك شیعری نوێ له‌ خۆ ده‌گرێت و چاوه‌ڕێ بووم بڵاو بكه‌مه‌وه‌، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و باروودۆخه‌ی له‌ كوردستانی رۆژئاوا دروستبوو بۆ چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك رامگرت، ئێستا بڵاوم كرده‌وه‌ به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر نووسه‌رو رۆژنامه‌نوس و شاعیرو هونه‌رمه‌ندانی كوردستان له‌ هۆڵی كونفرانسه‌كانی ئاكرێ.

ئازاد ئه‌وه‌شی گوت:" به‌رهه‌می (با) پره‌ له‌ وشه‌ی جوان و ناسكی دڵداری و خۆشه‌ویستی،هه‌میشه‌ پێویسته‌ شاعیر یان نووسه‌ر ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ بنوسێت و چاپ و بڵاو بكاته‌وه‌ كه‌ خوێنه‌ر ده‌یه‌وێت نه‌ك خودی خوی بۆیه‌ بۆ ئه‌مجاره‌ش كۆمه‌لێك شیعری نوێمان به‌چاپ گه‌یاندن به‌هیوای ئه‌وه‌ی به‌دڵی خوێنه‌رانی شیعر بن و هیوادارم بتوانم به‌رده‌وام بم له‌ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی بواری ئه‌ده‌بی كوردی و په‌رتووكخانه‌ی كوردی .

سه‌رچاوه‌/ زاری كرمانجی

كوردستان تیڤی/ كامران

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.