Erbil 38°C دووشەممە 18 ئایار 14:26

قوباد تاڵەبانی: هەرێمى کوردستان هاوکار دەبێت بۆ بنیادنانەوەی نەینەوا

یەك ملیۆن ئاوارەی نەینەوا لە هەرێمی كوردستان دان
کوردستان TV
100%

لە وتەیەكدا لە كۆڕبەندی وەبەرهێنانی نەینەوا لەشاری هەولێر، كە كۆمپانیاكانی عیراق و هەرێمی كوردستان و وڵاتانی كەنداو و ئەمریكا تێیدا ئامادە بوون، قوباد تاڵەبانی جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند" لەساڵی 2014وە تائێستا بەهۆی شەڕی داعش و بڕینی بودجەی هەرێمی كوردستانەوە قۆناغێكی سەختمان بڕی، لەئێستادا توانیومانە پرۆسەی چاكسازی لە كه‌رتى تەندروستی و پەروەردەو كارەبادا بكەین".

وتیشی" كوردستان دەبێتە دەروازەیەك بۆ ئاوەدانكردنەوەی نەینەواو لەئێستادا یەك ملیۆن ئاوارەی ئەو پارێزگایە لە هەرێمی كوردستان دان.

جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم باسی لەوەشكرد، جەخت لەسەر پێكەوەژیان لە هەرێمدا دەكەنەوە و پێكەوەژیان لەنێوان نەتەوەو ئایینە جیاجیاكاندا دەپارێزن. هەروەك تەئكیدیكردەوە، كە هەرێم هاوكار دەبێت بۆ بنیادنانەوەی نەینەوا و پێویستە حكومەتی ناوەندیش كاری زیاتر بۆ ئاوەدانكردنەوەی بكات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.