Erbil 38°C دووشەممە 23 شوبات 21:07

له‌ خۆپیشاندانه‌کانی عێراق تائێستا 453 کەس کوژراون و زیاتر لە 9 هەزار کەسیش برینداربوونه‌

نارنجۆكێك گیراوەتە هێزە ئەمنییەكان
کوردستان TV
#7
100%

دواى دوو مانگ له‌ خۆپیشاندانه‌ تونده‌كانى عیراق، كه‌ بووه‌ هۆى كوشتنى 453 كه‌س و برینداربوونى هه‌زارانى دیكه‌، عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ستى له‌كاركێشایه‌وه‌، ئه‌وه‌ش بۆشاییه‌كى له‌ده‌سه‌ڵاتدا دروستكردوه‌.

دوومانگ له‌ خۆپیشاندانه‌كان له‌ به‌غداو شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق نزیك ده‌بێته‌وه‌، ئەمڕۆ خۆپیشاندان لە بەغدا و شارەكانی باشوری عیراق بەردەوامە.

كۆمیسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ لە عیراق ڕایگەیاند، تائێستا 453 كەس كوژراون و زیاتر لە 9 هەزار كەسیش برینداربوون.

ئەمڕۆ چوارشەممە بۆ جارێكی دیكە خۆپیشاندان لە بەغدا و شارەكانی باشوری عیراق دەستی پێكردەوە و خۆپیشاندەران داوای گۆڕینی سیستمی سیاسی وڵات و دەستلەكاركێشانەوەی پەرلەمان و سەرۆكایەتییەكانی كۆمار و نوێنەران دەكەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.