لەبەرئەوەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان ناکرێت، کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دەوامی سەرجەم کارمەندانی گرێبەستی کۆمیسیۆنی راگرت، هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراقدا هاتووه، لەبەر ئەوەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان ناکرێت، کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق دەوامی سەرجەم کارمەندانی گرێبەستی کۆمیسیۆنی لە 1ی کانوونی یەکەمەوە راگرت.
هاوكات راگرتنی ده‌وامی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست كارمه‌ندانی هه‌رێمی كوردستانیش ئه‌م بریاره ده‌گرێته‌وه.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه وابڕیاربوو له سه‌ره‌تایی مانگی نیسانی ساڵی داهاتوو هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكانی عێراق جگه له هه‌رێمی كوردستان بهرێوبچێت، به‌ڵام به‌هۆی دۆخی عێراقه‌وه بۆ كاتێكی نادیار دواخرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.