به‌رێوه‌به‌رایه‌تی رۆشنبیری و هونه‌ری مێرگه‌سۆر بۆ پێنجه‌م ساڵ له‌سه‌ر یه‌ك دیداری مێرگه‌سۆر ساز ده‌كات بۆ ئه‌مساڵ بریاره لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان و وه‌زاره‌ته خزمه‌تگوزاریه‌كان له دیداره‌كه‌دا به‌شداربن.
محه‌مه‌د فریا , به‌رێوه‌به‌ری رۆشنبیری و هونه‌ری مێرگه‌سۆر به زاری كرمانجی راگه‌یاند :" بۆ ساڵی پێنجه‌م له‌سه‌ر یه‌ك به‌رێوه‌به‌رایه‌تی رۆشنبیری و هونه‌ری مێرگه‌سۆر دیداری مێرگه‌سۆر سازده‌كات بریاره سبه‌ی پێنچشه‌ممه له هاوینه‌هه‌واری رێزان, جیاواز له دیداره‌كانی تر پارت و لایه‌نی سیاسی و وه‌زاره‌ته‌كانی حكوومه‌ت به‌شدار ده‌بن.
محه‌مه‌د گوتیشی:" بریاره له‌سه‌ر ئاستی باڵا له پارتی دیموكراتی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆران و چاودێرانی سیاسی به‌شداری پانێلێك بن له‌سه‌ر بارودوخی سیاسی ئه‌مرۆی كوردستان، له‌هه‌مانكاتدا وه‌زیره‌كانی ته‌ندروستی و كاره‌با و ئاوادهنكردنهوه له‌سه‌ر كارنامه‌ی حكوومه‌ت و پلانی چوار ساڵی داهاتوو به‌شداری پانێلێك ده‌بن".
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.