سه‌رچاوه هه‌واڵگری و سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێن :ئێران ده‌ستیكردووه كه به‌گواستنه‌وه‌ی مووشه‌كه‌كه كورت مه‌وداكانی بۆ نێو عێراق.
رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مریكی له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه هه‌واڵگری و سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا گواستویه‌تییه‌وه كه ئێران ره‌وشی ئێستای عێراقي قۆستۆته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌كۆی مووشه‌كی كورت مه‌ودا دابمه‌زرێنێ و تا له‌و رێگه‌یه‌شه‌وه ترس و دڵه‌راوكێ له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست به‌رپا بكات.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه ئه‌مریكییه‌كان ئه‌م مووشه‌كانه مه‌ترسی ده‌خه‌نه سه‌رهاوپه‌یمان و هاوبه‌شه‌كانی ئه‌مریكا له‌ناوچه‌كه به تایبه‌تی ئیسرائیل و هه‌روه‌ها ده‌بێته هه‌ره‌شه بۆ سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ناوچه‌كه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیَران رایگه‌یاندووه كه ئێران ده‌ست به‌ئه‌نجامدانی هیچ چالاكییه‌كی نهێنی له‌عێراقدا ناكات.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه / سپۆتنیك
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.