به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو به ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو چوار هاووڵاتی له شاره‌كانی سه‌رده‌شت، سنه، قوتوور و كرماشان به هۆی هه‌ژاری و بێكارییه‌وه كۆتاییان به ژیانی خۆیان هێنا.
به پێی هه‌واڵه‌كه دوێنێ چوارشه‌ممه لاوێكی ته‌مه‌ن 30 ساڵی خه‌ڵكی گوندی تهوارمهلای شاری سنه به ناوی ”به‌ختیار مه‌لایی“ به هۆی هه‌ژاری و بێكارییه‌وه كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه.
هاوكات، لاویكی ته‌مه‌ن 23 ساڵی خه‌ڵكی به‌خشی قوتوور سه‌ر به شاری خۆی له پارێزگای ئورمیه به ناوی ”سه‌فه‌ر محه‌مه‌دی“ هه‌ر به‌و هۆكاره له ڕێگای چه‌كه‌وه كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه.
هه‌ر هه‌مان ڕۆژ لاوێكی خه‌ڵكی سه‌رده‌شت به ناوی ”داوود زاهری“ به هۆكارێكی نادیار له ڕێگای خواردنی حهبهبهوه خۆی كوشتووه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ڕۆژی دووشه‌ممه 2/12/2019 هاوڵاتییه‌كی خه‌ڵكی كرماشان به ناوی ”ئه‌میر محه‌مه‌دی“ كه ئه‌ندامی ئه‌رته‌شی ئێرانیش بوو، به هۆی هه‌ژاری و ده‌ستكورتی به چه‌كه‌كه‌ی خۆی كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.