"بایسۆن كاوڵا" هاووڵاتیه‌كی مالاوی یه به‌هۆی تاوانی كوشتنه‌وه ساڵی 1991 به‌ڵام له‌وكاته‌وه سێ جار له جێبه‌جێ كردنی سزای له سێداره‌دان رزگاری ده‌بێت.
له جاری یه‌كه‌م دا ئه‌و پزیشكه‌ی بڕیاره بێ له‌وێ ئاماده بێت نه‌خۆش ده‌كه‌وێت و سزاكه‌ی دوا ده‌خرێت بۆ ساڵی 1992
له جاری دووه‌م دا پۆلیسی جێبه‌جێ كردنی سزاكه دوای ئه‌وه‌ی 71كه‌س له سێداره ده‌ده‌ن له نۆبه‌ی ئه‌ودا هیلاك ده‌بن و سزاكه بۆ ساڵی 1993 دواده‌خرێت.
له جاری سێیه‌م دا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ناوی بایسۆن له یه‌كه‌مین ناوه‌كانی جێبه‌جێ كردنی سزاكه دابوو به‌ڵام به‌هۆی نه‌خۆشیه‌ك ئه‌مجاره‌ش ڕزگاری ده‌بێت و سزاكه‌ی بۆ ساڵی 1994 دواده‌خرێ.
له ساڵی 1994 پێش دوو ڕۆژ له‌وه‌ی سزاكه‌ی جێبه‌جێ بكرێ وڵاتی مالاوی سزای له سێداره‌ن له وڵات‌دا ناهێڵت ده‌كه‌نه‌وه.
به‌م شێوه‌یه بایسۆن له زیندان ده‌مێنێته‌وه و هه‌ر له زیندانیش ده‌ست ده‌كاته‌وه به خوێندن تیایدا قۆناغی بنه‌ڕه‌تی و ناوه‌ندی و ئاماده‌یی له‌وێ ته‌واو ده‌كات.
پاشان دوای 23ساڵ له زیندان دوای ئه‌وه‌ی بكوژی ڕاسته‌قینه دان به تاوانه‌كه‌ی دا ده‌نێت بڕیاری ئازادكردنی له ساڵی 2014 بۆ ده‌رده‌چێ.
بایسۆن له كێڵگه‌وه بۆ ئه‌ستێره‌یه‌كی ناسراوی جیهان و ده‌بێته نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ نیه‌تی پاك ،ئێستاش له‌گه‌ڵ دایكی‌دا له گونده‌كه‌ی خۆیان ده‌ژین.
بایسۆن ده‌ڵێت : من دڵنیا بووم كه خودا دادپه‌روه‌ره و به ئاسانی له‌ناوم نابات ئه‌گه‌ر خه‌ڵكیش سته‌مم لێ بكه‌ن بۆیه نابێ مرۆڤ له بێ ئومێد بێت له ڕه‌حمه‌تی خوا.
سه‌رچاوه/ مامۆستایانی كوردستان
كوردستان تیڤی /كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.