به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ڕووداوێكی هاتووچۆ له گه‌رمیان ڕوویداو به‌هۆیه‌وه كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا.
له باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه پۆلیسی گه‌رمیان ڕایگه‌یاند: به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌مه له‌سه‌ر ڕێگای كه‌لار كفری و نزیك گوندی سه‌یده ڕوداوێكی هاتووچۆ له‌نێوان سێ ئۆتۆمبێل له‌جۆره‌كانی بیكاشۆ + دووته‌نی + دووته‌نی بچووك ڕویدا له‌ئه‌نجامدا شۆفێری بیكاشۆكه به‌ناوی ( ئاراز جه‌لال حسن ) له‌دایكبووی 1983 دانیشتوی قه‌زای كفری كارمه‌ندی چالاكییه مه‌ده‌نێكانی كه‌لار گیانی له‌ده‌ستداو سه‌ر نشینێكیش برینداربوو .
ڕاشیگه‌یاندووه: له‌ئێستادا ته‌رمی ناوبراو ڕه‌وانه‌ى پزیشكی دادوه‌ری قه‌زای كه‌لار كراوه‌و شۆفێری دووته‌نێكه‌ش به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی ماده‌ی 24ی هاتووچۆ به‌ندكراوه.


کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.