Erbil 38°C دووشەممە 18 ئایار 12:00

هەڵمەتێکی فراوانی بڕینی سەرپێچیەکانی سەر تۆڕەکانی کارەبا دەستپێدەکات

سزای ماددی و رێككاری یاسایی له‌به‌رامبه‌ر سه‌رپێچیكاران ده‌گیرێته‌ به‌ر
کوردستان TV
100%

له‌ئاگادارییه‌كدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌بای سلێمانى ده‌كه‌ینه‌وه‌ ئاگاداری هاوڵاتیان دەكاته‌وه‌ كه‌  پێوەری كارەبایان بپشكنن و ئەگەر هەریەك لەم حاڵەتانەی خوارەوەی هەبوو سەردانی فەرمانگەی فرۆشتنی ووزەی كارەبای سنورەكەیان بكەن مەبەستی لابردنی حاڵەتەكان لە ماوەی 1/12/2019 تا 1/1/2020 كە دەبەخشرێن لەسزا و پێ بژاردن (غرامە) بەپێچەوانەوە دوای ئەو ماوەیە هەڵمەتێكی فراوانی بڕینی سەرپێچیەكانی سەر تۆڕەكانی كارەبا دەست پێ دەكات و هەریەكێك لەم حاڵەتانە لە پێوەرەكانیان ببینرێت لەلایەن تیمەكانەوە كارەباكەی دەبڕێت و ڕێكاری یاسایی بەرامبەر وەردەگیرێت و سزای مادی توند دەدرێت.

حاڵەتەكان :
1- پێوەری كـــارەبا دەستكاری كرابێت یاخود جــــامەكەی شــكابێ یاخود مۆری سەرەوە و خـــوارەوەی پێوەر دەستكاری كرابێت.
2- بێ پێوەر كارەبا ڕاكێشرابێت.
3- كارەبا لە ژێر پێوەر ڕاكێشرابێت.

خاڵی دووەم:
ئاگاداری ئەم هاوڵاتیانە دەكەینەوە كــە هەر پێكهاتەیەكیان (خانوو ، بیری ئـاو ، كارگە... هتد ) بەسەرپێچی (بێ مۆڵەت) دروست كردووە و دەیانــەوێت كارەبای نیشتیمانی بۆ پێكهاتەكە ڕابكێشن ، لە ماوەی نێوان 1/12/2019 تا 1/1/2020 سەردانی هۆبەی یاسایی لە بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای سنورەكەیان بكەن بە مەبەستی ئەنجامدانی ڕێكارە پێویستەكان، بەپێچەوانەوە دوای ئەو ماوە دیاری كراوە بە هیچ شێوەیەك كارەبا نادرێت بەم جۆرە پێكهاتانە كە بە سەرپێچی دروستكراون.

خاڵی سێیەم:
ئاگاداری هاوبەشانی كارەبا لە پۆلەكانی (كشتوكاڵی ، بازرگانی ، پیشەسازی) دەكەینەوە كە قەرزای كرێی كارەبان بەزووترین كات سەردانی فەرمانگەكانی فرۆشتنی ووزەی كارەبا بكەن بەمەبەستی دانی قەرزەكانیان بەپێچەوانەوە لەلایەن تیمەكانی بڕینی كارەباوە كە لە ئێستادا هەڵمەتێكی فراوان دەستیپێكردووە كارەباكەیان دەبڕێت.


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز


 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.