پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه به‌شێك له ئه‌ندام و كادر‌و لایه‌نگرانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له به‌رده‌م باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی حزبه‌كه‌یان له سلێمانی گردبوونه‌وه و داوا ده‌كه‌ن به‌ستنی كۆنگره‌ی چواری حیزبه‌كه‌یان له كاتی دیاری كراوی خۆیدا به‌ڕیچوه بچێت.
شایه‌نی باسه كه‌مێك پێش ئێستاش له‌سه‌ر پرسی به‌ستن یا دواخستنی كۆنگره، كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی به‌سه‌رپه‌رشتی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی ده‌ستیپێكرد و بڕیاریش وایه ئه‌مڕۆ پرسه‌كه یه‌كلایی بكرێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.