Erbil 38°C دووشەممە 18 ئایار 12:00

سلێمانى.. 6 که‌س بە تۆمەتى بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددەى هۆشبەر دەستگیرکران

ناسنامە و سزاکانى تۆمەتبارەکان راگه‌یاندرا
کوردستان TV
100%


بەڕێوەبەرایەتى ئاسایشى سلێمانى بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌  لە درێژەی كارو چالاكیەكانی بەڕێوەبەرایەتیه‌كه‌دا , بەمەبەستی نەهێشتن و بنبڕكردن و بازرگانی پێكردنی هەموو جۆرە مادەیەكی هۆشبەر و هەر جۆرە كارێكی نایاسایی , هێزەكانمان توانیان لەڕۆژانی 25/6/2019 تا 26/8/2019 بەبڕیاری دادوەر ، لەپارێزگای سلێمانی شەش كەس دەستگیر بكەن, بەپێی ماددەی ( 14 مخدرات )  ، لەلایەن دادگای تاوانەكانی سلێمانی /2 ، ڕۆژانی 3/12/2019 و 4/12/2019  سزادران.
ئاسایشى سلێمانى ئاماژەى بە ناسنامە و سزاکانى تۆمەتبارەکان کردوو بەم شێوەیە:
1- (ڕ ، ش ، م) لەدایك بوی ساڵی ( 1997 ) ڕەگەزی ( نێر ) ، پیشەی كاسب، سزادرا بۆ ماوەی (6)مانگ ، غرامەكردنی بەبڕی (450000)چوارسەدوپەنجا هەزار دینار .
2- ( ج ، م ، م) لەدایك بوی ساڵی ( 1991 ) ڕەگەزی ( نێر ) ، پیشەی كاسب ، سزادرا بۆ ماوەی (8)مانگ، غرامەكردنی بەبڕی (450000)چوارسەدوپەنجا هەزار دینار .
3- (هـ ، ن ،س) لەدایك بوی ساڵی ( 1987 ) ڕەگەزی ( نێر ) ، پیشەی كاسب، سزادرا بۆ ماوەی (8)مانگ ، غرامەكردنی بەبڕی (450000)چوارسەدوپەنجا هەزار دینار .
4- ( د ، أ ، أ) لەدایك بوی ساڵی ( 1977 ) ڕەگەزی ( نێر ) ، پیشەی كاسب ، سزادرا بۆ ماوەی (8)مانگ، غرامەكردنی بەبڕی (450000)چوارسەدوپەنجا هەزار دینار .
5- ( أ ، م ، ص) لەدایك بوی ساڵی ( 1986 ) ڕەگەزی ( نێر ) ، پیشەی كاسب ، سزادرا بۆ ماوەی (8)مانگ، غرامەكردنی بەبڕی (450000)چوارسەدوپەنجا هەزار دینار .
6- (س ، م ، ح) لەدایك بوی ساڵی ( 1961 ) ڕەگەزی ( نێر ) ، پیشەی كاسب، سزادرا بۆ ماوەی (8)مانگ ، غرامەكردنی بەبڕی (450000)چوارسەدوپەنجا هەزار دینار .


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.