له‌ركابه‌ریه‌كانی یاری پێش كۆتایی جامی كه‌نداو، كاتژمێر 8ى ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی سعودیا و قه‌ته‌ر رووبه‌رووی یه‌ك ده‌بنه‌وه
سعودیا به‌یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م و قه‌ته‌ریش به‌دووه‌می كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م پلیتی قۆناغی نیوه‌ی كۆتاییان به‌ده‌ست هێناوه، بۆیه هه‌ردوو هه‌لبژارده ته‌واوی ئاماده‌كاریان بۆ ئه‌و یاریه ئه‌نجام داوه
هه‌لبژارده‌ی قه‌ته‌ری پاڵه‌وانی ئاسیا نایه‌وێت گه‌وره‌یی خۆی له‌ده‌ست بدات كاتێ وه‌ك پاڵه‌وانی ئاسیا رووبه‌رووی ئه‌و ههلبژاردانه ده‌بێته‌وه، له‌به‌رامبه‌ردا سعودیا چاوی له‌وه‌یه له‌رێی جامی كه‌نداو جارێكی دیكه بگه‌رێته‌وه سه‌ر سه‌كۆی نازناوه‌كان
لای خۆیه‌وه راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی قه‌ته‌ر فلیكیس سانچیز رایگه‌یاند هه‌ست قورس یاریه‌كه ده‌كه‌ین، به‌ڵام جارێكی دیكه دووپاتیده‌كه‌ینه‌وه برواو متمانه‌ی ته‌واومان بهیاریزانهكانمان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به‌ئه‌نجامێكی شایسته له‌م یاریه ده‌ربچین
هه‌رچی راهێنه‌ری هه‌لبژارده‌ی سعودیا هێرڤی ریناره رایگه‌یاند ئێمه وه‌ك وه‌رزشوان خۆشحالین بهئامادهبوونمان له‌قه‌ته‌ر
هه‌روه‌ها ناوبراو وتیشی ئێمه لهتوانانان هه‌یه له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر تیپێك یاری ئه‌نجام بده‌ین، بۆیه ئه‌وه‌ی گرنگه به‌لای ئمه توانای یاریزانه‌كانمان بۆ ئه‌و یاریه
هه‌روه‌ها ناوبراو وتیشی ئومێد ده‌خوازین ئه‌و یاریه یه‌كه‌م هه‌نگاوی ئاشته‌وایی بێت له‌نێوان سعودیا و قه‌ته‌ر، چونكه ئاشتی باشترینه له‌جیهان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.