یانه‌ی لیسته‌رسیتی له ئه‌نجامه باشه‌كانی به‌رده‌وامه‌و له هه‌فته‌ی پازده‌می خولی ئینگلته‌را، به دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی واتفۆردی میوانی برده‌وه
دوای ته‌واوبوونی گێمی یه‌كه‌م به یه‌كسان بوونی هه‌ردوو تیپ بێ گۆڵ، له گێمی دووه‌م و له ده‌ره‌نجامی چه‌ند هێرشێكی تیپی میواندار، ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ لیسته‌رسیتی هه‌ژماركردو له جێبه‌جێ كردنی لێدانه‌كه‌دا، جێمی ڤاردی ئه‌ستێره‌و گۆڵكاری لیسته‌ر گۆڵێكی بۆ تیپه‌كه‌ی له خوله‌كی په‌نجاوپێنج تۆماركرد
دوای ئه‌م گۆڵه‌ش فشاره‌كانی لیسته‌ر بۆ سه‌ر گۆڵی میوانه‌كه‌یان درێژه‌ی هه‌بوو، تا له دواساته‌كانی یاریدا، یاریزان جێمس مادیسۆن گۆڵی دووه‌می خاوه‌ن ماڵی به‌ده‌ستهێنا
به‌م ئه‌نجامه‌ش لیسته‌رسیتی حه‌وته‌م سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌كی تۆماركرد‌و كۆی خاڵه‌كانی له پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان گه‌یانده سیی و پێنج خاڵ، واتفۆردیش به هه‌شت خاڵ له دوایین خانه‌ی ڕیزبه‌ند دێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.