له یاریه‌كی دیكه‌ی هه‌فته‌ی پازده‌می خولی ئینگلته‌را، یانه‌ی چێڵسی به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له یانه‌ی ئه‌ستۆن ڤیلای میوانی برده‌وه
یاریزانانی چێڵسی له ڕووبه‌ڕوو بوونهوهكهدا ده‌ستپێشخه‌ربوون و له خوله‌كی بیستوچوار، یاریزان تامی ئه‌براهام گۆڵێكی بۆ بلوز تۆماركرد، دوای ئه‌م گۆڵه‌ش یاریزانانی ئه‌ستۆن ڤیلا ده‌سته‌وه‌ستان نه‌بوون و هه‌وڵی یه‌كسان كردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی یاریاندا، تا یه‌كێك له هه‌وڵه‌كانیان سه‌ری گرت و له خوله‌كی چلویهكدا، مه‌حمود حه‌سه‌ن تریزیگێی میسری گۆڵی به‌رامبه‌ری تیپی میوانی به‌ده‌ستهێناو گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واوبوو
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی چلوههشتیشدا، یاریزان ماسۆن ماو‌نت گۆڵی دووه‌م و بردنه‌وه‌ی یانه له‌نده‌نیه‌كه‌ی تۆماركرد، به‌م ئه‌نجامه‌ش چێڵسی دوای دوو دۆڕانی له‌سه‌ریه‌ك سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناو كۆی خاڵه‌كانی له پله‌ی چواره‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان گه‌یانده بیست‌ونۆ خاڵ، ئه‌ستۆن ڤیلاش به پازده خاڵ له پله‌ی پازده‌می ڕیزبه‌ند دێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.