یانه‌ی پاریس سانجێرمان پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان و پاڵه‌وانی دوو وه‌رزی ڕابردووی خولی فه‌ڕه‌نسا سه‌ركه‌وتنی له هه‌فته‌ی شازده‌می خوله‌كه به‌ده‌ستهێناو به دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی نانتی میوانی برده‌وه
له گێمی یه‌كه‌مدا، هه‌ردوو تیپ بێ گۆڵ یه‌كسان بوون، له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی په‌نجاودووشدا، كلیان مباپێی ئه‌ستێره‌ی لاوی پیی ئێس جی گۆڵێكی بۆ تیپه‌كه‌ی تۆماركرد، پاشان یه‌كێك له هێرشه‌كانی یانه پاریسیه‌كه لێدانێكی سزای لێكه‌وته‌وه‌و نێیمار داسیلڤای به‌ڕازیلی لێدانه‌كه‌ی سه‌ركه‌وتووانه جێبه‌جێ كرد‌و گۆڵی دووه‌می میوانداره‌كانی به‌ده‌ستهێنا
به‌م بردنه‌وه‌ش كۆی خاڵه‌كانی پاریس سانجێرمان له سه‌رووی لیستی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان بۆ سیی و شه‌ش خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و نانتیش به بیستوسێ خاڵ له پله‌ی نۆیه‌می ڕیزبه‌ند دێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.