ئیسرائیل پێشنیاریكردووه هاوپه‌یمانییه‌كی سه‌ربازی رۆژئاوایی - عه‌ره‌بی به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له‌دژی ئێران پێك بهێندرێت.
یه‌سرائیل كاتس، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه له توێتێكدا كه له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكردۆته‌وه ده‌ڵێت: فه‌ره‌نساو ئه‌ڵمانیا و بریتانیا ، ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیان ئاگادار كردۆته‌وه كه ئێران په‌ره‌ی به مووشه‌كه‌كانی داوه‌و له‌توانایدا بۆمبی ناوه‌كی لیێ ببه‌سترێ، كه ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی رێككه‌وتنی ناوه‌كییه.
ده‌شڵێت: هه‌نگاوی دووه‌م ئه‌وه‌یه هاوپه‌یمانییه‌كی سه‌ربازی رۆژئاوایی - عه‌ره‌بی به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له‌دژی ئێران پێك بهێندرێت.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.