ئەمڕۆ پێنجشەممە سهرۆك مهسعود بارزانی پهیامێكی لەبارەی هێرشی چهكدارانی داعش بۆ سهر هێزهكانی پێشمهرگهی كوردستان له نزیك خانهقین بڵاوكردەوە، كه تێیدا 3 پێشمهرگه شههید بوون.
ئەمەی خوارەوەی دەقی پەیامەكەی سەرۆك بارزانی یه:
بە ناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
شەوی ڕابردوو، بەهۆی هێرشی تیرۆریستان بۆ سەر پێشمەرگە لە دەوروبەری خانەقین، بەداخەوە سێ پێشمەرگە شەهید بوون. پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی کەسوکاری شەهیدەکان دەکەین و هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ بریندارەکان دەخوازین.
پەلامارەکانی ئەم دواییەی تیرۆریستان دەرخەری ئەوەن کە تیرۆریستان خۆیان ڕێک خستووەتەوە و هەڕەشەیەکی جیدین بۆ سەقامگیریی تەواوی ناوچەکە.
مسعود بارزانی
٥ـی١٢ـی٢٠١٩
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.