ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران رایگەیاند، لەڕووی سیاسییەوە شاندی هەرێمی کوردستان لە دانوستانەكانی لەگەڵ بەغدا جەختی لەسەر ئەوە کردووەتەوە، کە دەبێت لە بودجەی گشتی عێراقدا وەکو کیانێکی فیدڕاڵی مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستان بکرێت، دووپات‌مان له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه وه‌ك هه‌رێمی كوردستان مامه‌ڵ بكرێت.
ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: ئه‌نجامی گفتوگۆكانمان له‌گه‌ڵ به‌غدا ئه‌وه بووه كه باسیان كرد له چه‌ند ساڵی رابردوو واتا له ساڵی 2015 به دواوه تاكو 2018 ده‌یانویست له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان وه‌كو پارێزگاكان مامه‌ڵه بكه‌ن، به‌راستی ده‌یانویست كیانی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان نادیده بگرن، له‌م گفتوگۆیانه له رووی سیاسیه‌وه دووپات‌مان له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه وه‌ك هه‌رێمی كوردستان مامه‌ڵ بكرێت، به‌خۆشحاڵیه‌وه وه‌ك كیانێكی ده‌ستووری مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، ئه‌مه‌مان جێگیركردووه كه وه‌ك هه‌رێمی كوردستان مامه‌ڵ بكه‌ن نه‌ك وه‌كو پارێزگا واتا پاراستنی كیانی هه‌رێمی كوردستان له رووی ده‌ستووری پارێزراو بووه.
ئومێد سه‌باح گوتیشی، ئەو هەوڵانە پووچەڵکرانەوە، کە دەیانویست وەکو پارێزگا مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستان بکەن، ئاماژەی بەوەشدا، هەرێمی کوردستان لە ئامادەکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق بەشداربووە.
سه‌باره‌ت به بودجه‌ی پێشمه‌رگه ئومێد سه‌باح سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هه‌رێمی كوردستان گوتی: له 2019 پێشمه‌رگه به‌شێكه له پێكهاته‌ی سوپای عێراق، داواكاری ئێمه ئه‌وه بووه راسته‌وخۆ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه بكرێت موچه‌ی پێشمه‌رگه وه‌كو وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراقی لێبكرێت، له‌م بابه‌ته تا ئاستێكی باش سه‌ركه‌وتوو بووینه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.