به‌یانی ئه‌مڕۆ هەینی، حكومه‌تی توركیا به تۆمه‌تی بانگه‌شه‌كردن بۆ "په‌كه‌كه" سێ سه‌رۆك شاره‌وانی شاری وانی باكووری كوردستانی ده‌ستگیركرد.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكرده‌وه، حكومەتی توركیا، له باكووری كوردستان سێ سه‌رۆك شاره‌وانی پارتی دیموكراتی گه‌لان "هه‌ده‌په"ی له‌ناوچه‌كانی ئه‌لباك، قه‌لقه‌لی و بێگری، ده‌ستگیركرد.
حكومه‌تی توركیا هۆكاری ده‌ستگیركردنی ئه‌و سه‌رۆك شاره‌وانیانه‌شی بۆ بانگه‌شه‌كردن بۆ پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه گه‌ڕاندۆته‌وه كه توركیا ئه‌و هێزه كوردیه به‌تیرۆر وه‌سف ده‌كات.
دوێنێ پێنجشه‌ممه پۆلیسی توركیا له‌پارێزگای موش هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر چه‌ند ماڵێك و دوو ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی گشتی هه‌ده‌په‌ی به ناوه‌كانی محه‌مه‌د ده‌میر و محه‌مه‌د شاكر تۆغرول ده‌ستگیركرد كه له رێكه‌وتی 9ی 9ی 2019 له‌سه‌ر كارلادرابوون.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.