به‌رپرسی دۆسیه‌ی ئێران له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: لە میانەی خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییانەی ئێران زیاتر لە هه‌زار کەس کوژراون و هەزاران کەسی دیکەش برینداربوون.
براین هۆک لە وەزارەتی دەرەوەی وڵاته‌كه‌ی لێدوانێكی بڵاوكرده‌وه و حكوومه‌تی ئێرانی شەرمەزارکرد لە بەرامبەر بەکارهێنانی هێز لە دژی خۆپـیشاندەران و رایگه‌یاند: جگە لەوانەی کوژراون و بریندارکراون بە لایەنی کەم حه‌وت هەزار کەسی دیکە دەستگیرکراون و لە زیندانەکاندا مامەڵەیەکی خراپیان له‌گه‌ڵدا دەکرێت.
هەروەها گوتی: ڕژێمی ئێران ئامادەنیە تەرمی خۆپیشاندەرە کوژراوەکان بداتەوە بە کەس و کاره‌كانیان.
له كاتێكدا هێزەکانی ئێران زیاتر لە چوار ڕۆژنامەوانیان کوشتووە و هەڕەشە لە ڕۆژنامەوانانی دیکە دەکەن.
باسی له‌وه‌شكرد كه ئەمەریکا یارمەتی ئێرانییەکانی داوە لە گەیاندنی هەواڵەکانیان بە دەرەوە لە پاش ئەوەی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران هێلی ئینتەرنێتیان لە وڵاتەکەدا بڕی.
برایان هۆک هه‌روه‌ها باسی لە هەوڵێکی ئێران کرد بۆ کوشتنی عادل جوبێر، باڵیۆزی پێشووی عەرەبستانی سعودیە له ئەمەریکا كرد.
ئاشكراشی كرد كه عەبدولڕه‌زا شەهلائی کە یەکێکە لە فەرماندەکانی هێزی قودسی سوپای پاسداران پلانداڕێژەری هەوڵی کوشتنەکە بووە، بۆیە ئەمەریکا 15 ملیۆن دۆلار وەک خەڵات دەدات بە هەر کەسێک زانیاری بدات لەسەر پلانەکانی عەبدولڕزا شەهلائی.
دەزگای لێکۆڵینەوەی فیدراڵی ئەمەریکا ناسراو به ئێف بی ئای، لە ساڵی 2011 کەسێکی دەستگیرکرد بە ناوی مەنسور ئەرباب بە تۆمەتی هەوڵی کوشتنی عادل جوبێر كه ئه‌وكه‌سه پورزای عەبدولڕزا شەهلائییە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.