له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێندراو له سه‌نته‌ری شاری كه‌ركووك پۆلیسێك شه‌هید و یه‌كی دیكه‌ش برینداربوو.
دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له نزیك مزگه‌وتی عه‌بدوڵڵای گه‌ڕه‌كی په‌نجاعه‌لی شاری كه‌ركووك، بۆمبێكی چێندراو به ئۆتۆمبێلێكی هێزه‌كانی پۆلیس دا ته‌قییه‌وه و له ئه‌نجامدا پۆلیسێك شه‌هیدبوو و یه‌كی دیكه‌ش برینداربوو.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، بۆمبه‌كه له ژێر تانكی گازی مۆلیده‌یه‌كی ئه‌هلی گه‌ڕه‌كه‌كه ته‌قیوه‌ته‌وه و نزیك ئه‌و شوێنه بووه كه مه‌فره‌زه‌كانی پۆلیسی فریاكه‌وتنی كه‌ركووك لێی ده‌وه‌ستن.
هه‌ر به گوێره‌ی زانیارییه‌كان له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌دا پۆلیسێكی كورد شه‌هیدبوو و یه‌كی دیكه‌ش برینداربوو به ناوی كاروان عوسمان یاسین و زیانی ماددیش بەر شوێنی تەقینەوەکە کەوتووە.
دوای ته‌قینه‌وه‌كه پۆلیسی پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی مین گه‌یشتووه‌نه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیاببنه‌وه له‌وه‌ی كه هیچ مینێكی دیكه له شوێنه‌كه بوونی نییه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.