له راگه‌یه‌ندراوێكدا مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق داوای كرد له چوارچێوه‌ی یاسادا، سه‌رۆك وه‌زیرانێكی نوێ بۆ عێراق دابندرێت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی له میانی پێشكه‌شكردنی گوتاری هه‌ینی له شاری كه‌ربه‌لا، عه‌بدولمه‌هدی كه‌ربه‌لایی نوێنه‌ری سیستانی راگه‌یه‌ندراوێكی عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراقی خوێنده‌وه كه تێیدا سیستانی جه‌ختی كردووه‌ته‌وه له‌وه‌ی پێوسته چاكسازی راسته‌قینه و ریشه‌یی له عێراق ئه‌نجام بدرێت و ئه‌و خوێنانه‌ی رژاون بۆ هێنانه‌دی ئه‌م ئامانجه بووه.
گوتیشی: نابێت بیانوو بدرێت به وانه‌ی دژی چاكسازین، ئه‌ركی هێزه ئه‌منییه‌كانیش پاراستنی سه‌ر و ماڵی هاوڵاتیان و خۆپێشانده‌رانه نه‌ك سه‌ركوت كردنیان.
سیستانی هه‌روها گوتی: دووباره سه‌ركۆنه‌ی سه‌ركوتكردنی خۆپێشانده‌ران ده‌كه‌ین و ئیدانه‌ی ئه‌و پێشێلكاریانه ده‌كه‌ین كه كراوه‌ته سه‌ر موڵك و ماڵی گشتی و تایبه‌ت.
داوا ده‌كه‌ین سزاكاران رووبه‌ڕووی یاسا بكرێنه‌وه، هۆشداری ده‌ده‌ین به‌و لایه‌نانه‌ی كه چاویان له‌وه‌یه خۆپێشاندانه‌كان بۆ مه‌رامی خۆیان بقۆزنه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه مه‌رجه‌عییه‌ت بۆ سه‌رجه‌م عێراقییه‌كانه به سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی و ده‌بێت به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی عێراق له‌به‌ر چاو بگیردرێت و رێگه‌ش ناده‌ین چ حكوومه‌ت و چ خۆپێشانده‌ران ناوی مه‌رجه‌عییه‌ت بۆ مه‌رامی خۆیان به‌كاربێنن.
له كۆتاییدا مه‌رجه‌عی شیعه‌كانی عێراق رایگه‌یاند: پێوسته لەماوەی دەستووری و له چوارچێوه‌ی یاسادا به له‌به‌ر‌چاو گرتنی داواكارییه‌كانی خۆپێشانده‌ران، سه‌رۆك وه‌زیرانێكی نوێ بۆ عێراق دیاری بكرێـت.
جه‌ختیشی كرده‌وه مەرجەعییەت دەست لە درووست‌کردنی حکومەتی نوێی عێراق وەرنادات و لایەنگیری له هیچ لایەنێکیش ناکات.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.